عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیك ئێرانه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو.

حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى دیاله‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانى وتووه‌، له‌ ناوچه‌كانی مه‌نده‌لی و خانه‌قین و ئه‌و گوندانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ نزیك سنووره‌كانی ئێران له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی كاتیدان.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئاماده‌باشیییه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بارانێكی به‌خوڕ ده‌بارێت و مه‌ترسی دروستبونی لافاو هه‌یه‌.

مه‌نده‌لاوی ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی دروستبونی لافاو به‌ڵام ناوچه‌كانیان پێویستییه‌كی زۆری به‌ بارانه‌، چونكه‌ وشكه‌ساڵی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژوویدا جه‌زائیر جامی عه‌ره‌بی به‌رزکرده‌وه‌

بابەتی دواتر

هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share