حەشدی شەعبی لە نەفتخانە دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە داعش بكاتەوە

حەشدی شەعبی وەك وەڵامێك بۆ كوژرانی ژمارەیەك لە چەكدارانی، ئۆپراسیۆنێكی فراوانی لە ناوچەی نەفتخانە بۆ “پاككردنەوەی ناوچەكە لە داعش” دەستپێكرد.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، بە بەشداریی “هێزەكانی لیوای یەك، چوار، 20، 23، 24، 110، 28 و فەوجی مغاویر و سەرجەم بەشەكانی فەرماندەیی حەشد لە دیالە”، ئۆپراسیۆنكی فراوانیان لە دیالە دەستپێكردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، مەبەستی ئۆپراسیۆنەكە پاككردنەوەی ناوچەكەیە لە چەكدارانی داعش و سەقامگیركردنی ئاسایشی ناوچەكەیە.

ئەو ئۆپراسیۆنە فراوانەی حەشدی شەعبی پاش ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە لە ڕوبەڕوبوونەوەدا لەگەڵ داعش لە گوندی كونەماسی لە ناوچەی نەفتخانە لە سنووری خانەقین، پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و شەشی دیكەشیان برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی جه‌ختده‌كاته‌وه‌: هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی پێشوه‌خته‌، له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی…
Total
0
Share