(ڤیدیۆ) بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژوویدا جه‌زائیر جامی عه‌ره‌بی به‌رزکرده‌وه‌

یاریی کۆتایی جامی عه‌ره‌ب له‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی جه‌زائیر و تونس ئه‌نجامدرا، جه‌زائیر بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد و بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوویدا ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ یاریگای “ئه‌لبه‌یت” له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، یاریی کۆتایی جامی عه‌ره‌ب له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی جه‌زائیر و تونس ئه‌نجامدرا، هه‌ڵبژارده‌ی “جه‌نگاوه‌رانی بیابان” به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

تایمی یه‌که‌م ودووه‌می یاسایی یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات، به‌ناچارییه‌وه‌ په‌نا بۆ کاته‌ زیادکراوه‌کان برا و جه‌زائیر له‌ماوه‌ی 30 خوله‌کدا دوو گۆڵی له‌ خوله‌که‌کانی 99، 125 له‌لایه‌ن ئه‌میر سعیود و یاسین براهیمی-یه‌وه‌ تۆمارکرد.

https://www.youtube.com/watch?v=hqrhwkTXl3k

به‌بردنه‌وه‌یان له‌ تونس، جه‌زائیر بۆ جاری یه‌که‌م له‌ مێژوویدا جامی عه‌ره‌بی به‌رزکرده‌وه‌، به‌پێی وه‌شانه‌ نوێیه‌که‌ی که‌ له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانه‌وه‌ دانیپێدانراوه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یاریی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی قه‌ته‌ر و میسڕ ئه‌نجامدرا، هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری خانه‌خوێ و ڕێکخه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌که‌ دوای یه‌کسانبوون به‌بێ گۆڵ، توانی به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ (5-4) پله‌ی سێیه‌م مسۆگه‌ربکات.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بابەتی دواتر

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share