چاڤی بە توڕەییەوە كۆبونەوەی بەرشلۆنەی جێھێشتووە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە لەدواین كۆبونەوەدا لەگەڵ ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە بە توڕەییەوە ڕۆیشتووە.

ئیدارەی بەرشلۆنە چەند جارێك كۆبونەوەی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات.

دواین كۆبونەوە بە ناكۆكی تەواو بووە و غەمباری بە ڕوخساری چاڤییەوە دیار بووە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێ بە پێی پلانەكانی چاڤی نەبووە و داواكارییەكانیشی هێشتا جێبەجێ نەكراوە.

چاڤی دەیەوێت لیڤاندۆڤسكی بەزویی پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بكات و دێمبلی بمێنێتەوەو كۆندیش ببێتە بەرگریكارێ نوێی یانەكە، بەڵام تا ئێستا هیچیان نەكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و بارسا گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌ی لالیگا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی…
Total
0
Share