سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی هەوڵی دەرهێنانەوەی موبایلەکەیدا دەستی گیرابوو.

بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، “پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە  لە بوونی ڕووداوێکی سەیر و دەگمەن کە ژنێک  دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێ دەکەوێتە ناو تەوالێتی ماڵەکەی و هەوڵدەدات دەریبهێنێت بەڵام قۆڵی تێدا گیر دەبێت و نەیتوانیووە دەستی دەربکاتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمی ڕزگارکردنی بەرگریی شارستانیی سلێمانی خێرا چوون بەهانای ڕووداوەکەوە و  دوای هەوڵێکی زۆر بەچەند شێوەیەک لە کۆتایدا بە ناچاری لە ڕێگەی شکاندنی کاشی و سیفۆنەکەوە توانرا بە سەلامەتی ڕزگاری بکەن بێ ئەوەی زیان بە دەستی ژنەکە بگات و ژنەکە لە ئێستا تەندروستی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن

پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاروایە…
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى…
Total
0
Share