وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئەو گەڕەکانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و بڕیارەکە لەسبەینێوە جێبەجێ دەکرێت تا کاتێکی نادیار.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی12ی2021، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە لەسەرجەم ئەو گەڕەکانەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ڕادەگیرێت و هەر مامۆستا و خوێندکارێکیش دانیشتووی ئەو گەڕەکانەبێت و دەوامی لە شوێنێکی دیکە بێت دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراون.
بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە:
- تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی12ی2021، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.
هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن .
- بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران .