جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکرات بریندارکرا

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکراتی کوردستان بریندارکرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شەوی رابردوو تەقە لە ئیبراهیم حەسەن، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکرات کرا و بریندارکرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوو کەسی ماتۆڕسوار تەقەیان لە ئیبراهیم حەسەن کردووە و بریندار بووە.

شەوی چوار لەسەر پێنجی ئەم مانگە گرژی و ئاڵۆزی لە گوڵەخانە لەنێوان لایەنگرانی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی کورستان و عەبدوڵا حاجی مەحمودی برای روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانن و چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆكان دەكەن

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەتەوە، چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن لەبارەی ناڕەزایەتی و داواكاریی دامەزراندنیان، سەرۆكی…
Total
0
Share