پەروەردەی هەولێر دەوامی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگرت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بەهۆی زیانەکانی لافاوەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرەوە دەوامی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەولێر، کۆیە و مەخموور ڕاگرت.

لەڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، بەتایبەت ئەو شوێنانەی ڕۆژی هەینی بەر شەپۆلی لافاو کەوتن کە بەداخەوە زیانی گیانی و مادیی زۆری هەبوو، بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی خوێندنیان داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر بڕیاریدا، ڕۆژی شەممە 18/12/2021 لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەریەکە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، کۆیە و مەخموور) دەوامی قوتابخانەکان بوەستێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیماد ئەحمەد: ئامانجی یەکێتی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی خزمەتگوزارە بۆ کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئامانجیانە ئەنجومەنێکی خزمەتگوزار بۆ کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان پێكبهێنن و بۆ ئەوەش ئامادەی…
Total
0
Share