(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر بیتیس گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ بیتیس ئه‌نجامدرا و که‌ته‌لۆنیه‌کان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان تۆمارکرد. 

له‌ تایمی یه‌که‌مدا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی یاری، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنه‌ری بارسا له‌ هه‌ردوو ڕووی هونه‌ری و تاکتیکییه‌وه‌ باڵاده‌ستی نیشاندا و کۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی یاریگای کرد.

گووشاری به‌رده‌وامی ئازولگرانا گۆڵێکی له‌ خوله‌کی 22 لێکه‌وته‌وه‌، گۆڵه‌که‌ش به‌پێیه‌کانی عوسمان دیمبیلی فه‌ره‌نسی تۆمارکرا، له‌ کاردانه‌وه‌دا ڕیاڵ بیتیس له‌ خوله‌کی 45 له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نتۆنیۆ سانابریا گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی تۆمارکرد و ئه‌و تایمه‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

له‌ تایمی دووه‌مدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ دووباره‌ هاوسه‌نگی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌ و توانیان به‌ ئه‌نجامێکی فراوان کێبڕکێکه‌ یه‌کلاییبکه‌نه‌وه‌، له‌ خوله‌که‌کانی 49 و 62 و 82 و 90 چوار گۆڵی دیکه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌نتوان گریزمان لیۆ مێسی (دوو گۆڵ) و پێدرییه‌وه‌ تۆمارکرد، له‌ خوله‌کی 74دا لۆرینزۆ مۆرن گۆڵی دووه‌می بیتیسی تۆمارکرد، یارییه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ دوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشلۆنه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌ی ئه‌مشه‌و، به‌رشلۆنه‌ ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ 11 خاڵ به‌رزکرده‌وه‌ و بۆ پله‌ی هه‌شته‌م هه‌ڵکشا، له‌به‌رانبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس به‌ 12 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە ئێڤەرتۆن داماڵی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئه‌ڵمانیا لوتکه‌ی بوندس لیگای به‌خشییه‌ بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share