گواستنەوەی لوکاکو بۆ چێڵسی دوو بۆندی دیکە دەجوڵێنێت

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی ڕومێلۆ لوکاکۆ چڕکردووەتەوە، ئەگەر ئەو گواستنەوەیەش بە ئەنجامبگات دوو بۆندی دیکە واژوودەکرێن.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی ناودار و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، گواستنەوەی لوکاکو بۆ یانەی چێڵسی لە ڕاستی نزیکبووەتەوە، چونکە بەڕێوەبەرانی بلوزی لەندەن بڕی داواکراویان پێشکەشکردووە و سوورن لەسەر واژووکردنی بۆندەکەی.

لە بەرامبەردا یانەی ئینتەر میلان هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی دوڤان زاپاتای هێرشبەری یانەی ئاتالانتا بێرگامۆ دەستپێکردووە وەک شوێنگرەوەی لوکاکۆ، یانەی ئاتالانتاش بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی زاباتا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوە سەبارەت بە گواستنەوەی تامی ئەبراهام لەگەڵ بەرپرسانی چێڵسی بکەن.

ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن بۆندی لوکاکۆ بە زیاتر لە 100 ملیۆن یورۆ و دوڤان زاپاتا بە 40 ملیۆن واژووبکرێن، بەڵام کۆی پڕۆسە دۆمینۆییەکە لەسەر بابەتی گواستنەوەی هێرشبەرە بەلجیکییەکەی ئینتەر بۆ چێڵسی وەستاوە.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ (23) یاریزانی ناوێت !

بابەتی دواتر

ئەو کارەساتەی بەسەر ئەمریکا هاتووە بەدرێژایی مێژوو ڕووینەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی لە دێمبلی توڕەیە

چاڤی هێرناندێز ڕۆیشتنی دێمبلی یاریزانی فەرەنسی بۆ یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکراکرد. پاش بردنەوەیان لە میلان، چاڤی هێرناندێز بەشداری…
زیاتر ببینە

گواردیۆلا تاقەتی چووە

گواردیۆلا تاقەتی چووە لە بردنەوەى ناسناوەکانی خول و جام لە ئینگلتەرا و دەڵێت نەشبینە پاڵەوان بەلامەوە ئاساییە. پاش…
Total
0
Share