بڕیارە سبەینێ دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ڤێنزوێلا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای هەریەکە لە روسـ.ـیا، چین و کۆڵۆمبیا رێکخراوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ڤێنزوێلا کە بووە هۆی دەستگیرکردن و دوورخستنەوەی نیکۆلاس مـ.ـادۆرۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە دەسەڵات.
رۆژی شەممە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەنجامدا و نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤێنزوێلا و هاوژینەکەی لە کاراکاس-ی پایتەختی ئەو وڵاتە دەستگیرکرد.