وتەبێژی یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە، جگە لەوەی دووپاتیدەكاتەوە پۆستەكە بەركەوتەی یەكێتییە، دەشڵێت، ئەگەر هەڵسەنگاندن بكرێت، یەكێتی لە سەرۆك كۆماری‌دا سەركەوتوو بووە و “ئه‌وه پۆستی تره قه‌رزاربار دەبێتەوە”.
دەقی وەڵامەكەی وتەبێژی یەكێتی بۆ پارتی:
ماوه‌یه‌كه لێدوانه‌كانی وته‌بێژی پارتی، كه به‌داخه‌وه گوزارشت له ڕای ڕه‌سمی پارتی ده‌كات، زبر و ناجۆرن، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌كڕ‌یزیی كوردستانی ناگونجێت و یارمه‌تی هاوهه‌ڵوێستیی گه‌له‌كه‌مان له به‌غداد نادات.
پۆستی سه‌رۆك كۆمار له عیراقی دوای ڕژێمی دیكتاتۆریدا، ئیستحقاقی كورد و یه‌كێتی بووه و جارێكی تریش پێداگری لێده‌كه‌ینه‌وه، جا به یه‌كڕ‌یزی، یان به بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیش بێت، كه هه‌ردووكی تاقیكراوه‌ته‌وه.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه گشتییه‌كانی عیراق و كوردستان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ببێته نه‌ریت له وڵاته‌كه‌ماندا، یه‌كێتی لە پۆستیی سه‌رۆك كۆماری‌دا له خوله جیاجیاكاندا به‌سه‌ربه‌رزی لێی ده‌رده‌چێت و خێروبێری بۆ كورد ڕوونه، ئه‌وه پۆستی تره ڕه‌نگه قه‌رزاربار ببێته‌وه.