لیڤاندۆڤیسکی مێژووی 49 ساڵی مولەر تێدەپەڕێنێت

هێرشبەری پۆڵەندیی یانەی بایرن میونشن، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی زۆرترین گۆڵی لە ساڵی 2021دا تۆمارکردووە و بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە گێرد مولەری ئەفسانەی ئەڵمانیا تێدەپەڕێنێت.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن بەرامبەر شتوتگارت،  باڤارییەکان بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد، دووان لە گۆڵەکان بە پێیەکانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی تۆمارکران، کە دەیانکردە گۆڵەكانی ژمارە 41 و 42 بە درێسی بایرنەوە لە ماوەی ساڵێکدا (2021)، کە ئەوەش هەمان ئەو ڕیکۆردەیە لە پێشوودا گێرد مولەری ئەفسانەی یانەکە لە ساڵێکدا تۆماریکردووە.

گێرد مولەر ماوەی 49 ساڵە گۆڵکاری ساڵە لە خوولی ئەڵمانیا، بەڵام لە ئێستادا پێگەی یەکەمی لەگەڵ “لیڤا” بەشکردووە، هەینیی داهاتوو هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بەرامبەر ڤۆلفسبۆرگ دەتوانێت ئەو ڕیکۆردە بشکێنێت و “بۆمبەرمان”ی ئەڵمانی تێپەڕبکات.

لەسەر ئاستی یانەکانیش، بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 40 خاڵەوە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی بوندس لیگای گرتووە، لە قۆناغی زستانەی خوولەکەدا دەیانکاتە پاڵەوان.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید تووشبوونی دوو یاریزانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

وەڵامێكی توند لە یەكێتییەوە بۆ پارتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share