كازمی: بەدەست گەندەڵییەوە دەناڵێنین و گرنگینەدان بە شكۆی مرۆڤ هۆكاری توندوتیژییە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، دواكەوتوویی، نەزانی، پشتگوێخستنی تەندروستی و فێركردن و گرنگینەدان بە شكۆی مرۆڤ هۆكاری توندوتیژین.

ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەشداری لە كۆنگرەی “توندڕەویی توندوتیژانە و شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی – دۆخی عێراق” كرد و لە وتارێكدا باسی لەو هۆكارانە كرد كە دەبنەهۆی سەرهەڵدانی توندوتیژی و ڕایگەیاند، “پێویستە بەدوای هۆكارەكانی تێوەگلانی بەشێك لە گەنجانمان لە توندوتیژییەوە بگەڕێین، كە بریتین لە دواكەوتوویی، نەزانی، پشتگوێخستنی تەندروستی و فێركردن و گرنگینەدان بە شكۆی مرۆڤ”.

وتیشی، “لە عێراقدا دۆخێكی تایبەتیی توندوتیژی هەیە، پێویستە بۆ هۆكاری چەكەرەكردنی لە عێراقدا بگەڕێین. توندوتیژی لە كۆمەڵگەكەماندا چەندین هۆكاری هەیە، لەوانە كەمتەرخەمیی دەوڵەت و حكومەتەكان”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “كەمتەرخەمی هەیە لە بنیادنانی ژێرخان و خزمەتگوزارییەكاندا، هێشتا بەدەست لێكەوتەكانی گەندەڵییەوە دەناڵێنین، گفتوگۆ ڕێگەچارەیە و پێویستە بەسەر كەلتووری توندوتیژیدا سەربكەوین و كەلتووری گفتوگۆ زاڵببێت”.

بابەتی پێشتر

نەخۆشییەکی نادیار لە سودان دەرکەوتووە و قوربانییەکانی گەیشتوونەتە 89 کەس

بابەتی دواتر

مه‌كگۆرك چی بۆ عێراق و هەرێم پێبوو؟ <br> لە هەرێمی كوردستان تەنها لەگەڵ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share