لیستێكی نوێی مووچە بڵاوكرایەوە

وه‌زاره‌تى دارایی بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم، ‏بڕیارە سبەینێ مووچەی وەزارەتێك دابەشبكرێت، لەكاتێكدا دوو ڕۆژە بەهۆی نەبوونی ‏پارەوە مووچە دابەشناكرێت.‏

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم لیستێكی نوێی مووچەی بۆ‌ تۆڕی ‏میدیایی ئێستا ئاشكراكرد، ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ‏ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت”.‏

لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی هۆكاری سستیی دابەشكردنی مووچەی بۆ ‏نەناردنی 200 ملیار دینارەكە گەڕاندەوە، بەڵام ئەمڕۆ عەلی حەمەساڵح هۆكارەكەی بۆ ‏كۆنەكردنەوەی داهاتی ناوخۆیی گەڕاندەوە.‏

ئه‌مڕۆ بڕیاربوو‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان دابه‌شبكرێت، دیار ‏نییە دابەشكراوە یان نا، بەو پێیەی دوێنێش وەزارەتی كشتوكاڵ مووچەی وەرنەگرت ‏بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانكەكاندا.‏

پێشتریش فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى وتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى عێراق پاره‌دار (ته‌مویل) نه‌كراون، ‏‏200 ملیار دیناره‌كه‌ ڕه‌وانه‌نه‌كراوه‌.‏

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: داهاتی ناوخۆ كێشەی مووچەی دروستكردووە، نەك 200 ملیارەكە

بابەتی دواتر

یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردە: ڕەخنەمان لە مامۆستایانی ژن لە ڕووە کارگێڕییەکەوە بووە نەک جیاوازیی جێندەری

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانێکی پێشووترییەوە دەدات کە کەموکوڕییەکانی کەرتی پەروەردەی بۆ زۆریی ڕێژەی مامۆستایانی ژن گێڕاوەتەوە…
Total
0
Share