پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی قورئانی مزگەوتەکەی دزی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو کەسەی تۆمەتباربوو بە دزینی قورئانەکانی مزگەوتێکی گەڕەکی شەهیدانی ئازادی لە سلێمانی، دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، ئەو تۆمەتبارەی لە مزگەوتێک قورئانی دزیبوو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە دەستگیرکراوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تۆمەتبار 57 قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی تەمموزی ڕابردوودا بووە، کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتون نووسرابون.

لەئێستادا تۆمەتبار ( ا. ع. ن ) لەدایکبووی 1999یە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی لە بێخاڵ خنکا بەردەوامدەبێت

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا تەرمی منداڵە خنکاوەکەی هاوینەهەواری بێخاڵ نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share