دەستکەوتێکی بێپێشینە.. کەشتییەکی ئاسمانیی ناسا لە “خۆر” نزیکدەبێتەوە

کەشتییەکی ئاسمانیی ئاژانسی ناسای ئەمریکی گەیشتووەتە ناوچەیەکی نزیک لە ئەستێرەی ‏‏”خۆر”، کە تاوەکو ئێستا ناوچەیەکی ناڕوون بووە لای زانایان و بە ناوچەی (هالة)ی خۆر ‏ناودەبرێت.‏

زانایانی ناسا ئەو دەستکەوتەیان لە کۆبوونەوەی یەکێتیی جیۆفیزیایی ئەمریکی ڕاگەیاند و ‏وەک دەستکەوتێکی بێپێشینە ناویانبرد.‏

نور ڕەئوفی، مامۆستا لە زانکۆی جۆنز هۆپکنزی ئەمریکی ڕایگەیاند، “ئەو دەستکەوتەی ‏کەشتیی پارکەر بەدەستیهێناوە، زۆر دڵخۆشکەرە”.‏

هەروەها جەستن کاسپەر، مامۆستا لە زانکۆی میشیگان لەبارەی هەنگاوەكەوە وتی، “ئەو ‏دوورییەی کەشتییەکە پێیگەیشتووە، نزیکترین ئاستی دوورییە لە خۆرەوە کە تائێستا ‏زانست پێیگەیشتووە”. ‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکە بەخێرایی 100 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا نزیکدەبێتەوە.‏

بەپێی زانایان ئەو “هالة”یەی خۆر زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرێت خۆڵاوی و ناڕوونە.

ئەو زانیارییانەی کەشتیی ئاسمانیی کاسپەر کۆیاندەکاتەوە یارمەتیی زانایان دەدات بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە بنەڕەتی ئەو گەردەلولانەی خۆر دروستی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share