له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد.

كه‌ناڵى”بی بی سی”ى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دادگای سزاكانى دانیمارك سزاى دوومانگ زیندانى به‌سه‌ر ئه‌نگه‌ر ستویبه‌رگ، وه‌زیری پێشووى كۆچبه‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ركردووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاوسه‌رانی له‌ یه‌كتریی جیاده‌كرده‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، له‌سه‌ر سكاڵاى دوو هاوڵاتیی سوری دادگاكه‌ وه‌زیری پێشووى كۆچبه‌رانى دانیماركى سزاداوه‌، چونكه‌ كاتێك ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ هاتوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ ماوه‌ى چوار مانگ له‌ یه‌كتریی جیاكراونه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ژنه‌كه‌‌ دووگیانیش بووه‌.

دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاش ئه‌نگه‌ر ستویبه‌رگ، وه‌زیری پێشووى كۆچبه‌رانى دانیمارك ڕایگه‌یاند، له‌ بڕیاره‌كه‌ى په‌شیمان نیه‌، چونكه‌ نابێت منداڵانى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ سزاكه‌ی وه‌رده‌گرێت و لێی په‌شیمان نییه‌.

له‌ماوه‌ی كاركردنیدا ئه‌و وه‌زیره‌ هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر پرسی كۆچبه‌ران تووند بووه‌ و به‌هۆی بڕیاره‌كانى ئه‌وه‌وه‌ 23 پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی كۆچبه‌ر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

سبه‌ینێ یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى پێده‌درێت.. وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌

بابەتی دواتر

سبه‌ینێ له‌م به‌نزینخانانه‌ى سلێمانى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ

دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەمڕۆ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن هاوتا…
Total
0
Share