تاڵیبان: حكومەتەكەمان ژنی تێدا نابێت

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، ئەو حكومەتەی لە ئەفغانستان-دا پێكیدەهێنێت، ژنان لەخۆناگرێت و پۆستیان پێنادرێت.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، حكومەتی نوێی ئەفغانستان حكومەتی یەكێتیی نیشتمانی دەبێت، بەڵام هیچ پۆستێكی وەزاری نادرێت بە ژن.

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ژنان مافی گرتنەدەستی كاریان دەبێت لە وەزارەتەكان و پۆلیس و دامەزراوەكانی دادوەری و كاركردن وەك پەرستیار و خوێندن لە زانكۆكاندا.

ئەو كاربەدەستەی تاڵیبان پلانی ئابوریی حكومەتەكەیانی ئاشكراكرد و وتی، “كاری لەپێشینەی حكومەت ڕێگریكردن دەبێت لە سەرهەڵدانی قەیرانی ئابوری، بۆ ئەو مەبەستەش چین دەرفەتێكی داوە بە تاڵیبان و لەڕێگەیەوە وەبەرهێنان لە ئەفغانستان-دا دەكات و وڵاتەكە ئاوەداندەكاتەوە”.

دوور لە پرسی حكومەت، زەبیحوڵڵا موجاهید ئاشكرایكرد، تاڵیبان داوای لە هێزەكانی بەرگری لە پەنجشیر كردووە چەكدابنێن و بەشداری لە حكومەتدا بكەن، “بەپێچەوانەوە تەفروتونا دەكرێن”.

بابەتی پێشتر

جموجوڵی ھاتوچۆ لە شەقامەكانی سلێمانی ڕێکدەخرێتەوە

بابەتی دواتر

گۆڕان لە هەولێر: پارتی دەستیكرد بە درۆكردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share