وه‌زاره‌تی كاره‌باى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنییه‌وه، 80%ی كێشه‌ی هاوڵاتییان چاره‌سه‌ركراون.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، كه سیستمی خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنی له له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه به‌كارخراوه، نزیكه‌ی 300 سكاڵا له‌ڕێگه‌ی سیستمی ئۆنلاین و ته‌له‌فۆنه‌وه به وه‌زاره‌تی كاره‌با گه‌یشتوون”.
باسی له‌وه‌شكردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌دواداچون و چاودێری، به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ، كێشه‌ی 80%ی هاوڵاتییان له سكاڵا و داواكاری و ڕه‌خنه‌یان چاره‌سه‌ركردووه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شیان بۆ به‌دواداچوونی زیاتر بۆ شوێنی په‌یوه‌ندیدار نێردراون.”
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بادا هاتووه، زۆربه‌ی سكاڵا و داواكاریی هاوڵاتییان بریتیبوون له (كێشه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك، كێشه‌ی نه‌گه‌یشتنی پسووڵه‌ی كرێی كاره‌با، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان، سكاڵای فه‌رمانبه‌ران، ڕۆتین، سه‌رپێچی).
دەشڵێت، هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سكاڵا و داواكارییه‌كانیان به سیستمی خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با بنێرن، یان به ناردنی په‌یامێك بۆ په‌یجی وه‌زاره‌ت زانیاریی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن”.