بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر: ڕێگەنادەین ھیچ کادرێکی یەکێتی کۆسپ و بەربەستی بۆدروستبکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی لە مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕێکخستنی ھەولێردا کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جگە لە ھەڵوەستەکردن لەسەر دۆخی گشتی و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان، تێڕوانینی یەکێتی خستەڕوو بۆ پرسەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا، وتی، “یەکێتی لە چێوەی بەرژەوەندیی گشتی و ئامانجە باڵاکاندا سیاسەت و بەرنامەی خۆی گەڵاڵەکردووە و بە دیدگایەکی  نیشتمانیی کوردستانییەوە لەگەڵ کۆی ڕووداو و پێشھاتەکاندا مامەڵەدەکەین و دەمانەوێت یەکێتی بین بۆ کوردستانێکی بەھێزتر و حکومڕانییەکی باشتر”.

جەختیشیكردەوە، “گیانی حزبایەتی ڕەسەن دەگێڕینەوە و یەکێتی دەخەینەوەسەر ڕێچکە ڕاستەقینەکەی خۆی کە ھی تێکۆشەران و ھاوڵاتی بێت”.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “لەبارەی ئەرک و خەباتی نوێی حزبی و بەرپرسیارێتیی ڕێکخراوەیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونی دا بە ئامادەبووان و ھەڤاڵان و کادرانی ڕاسپارد بە گیانی یەکێتییەکەی مام درێژە بە کاری حزبی بدەن و لە ئاست داخوازی و ویستی ھەولێردا بن، لای یەکێتی خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان لە ئەولەویەتی کارەکانمان دەبێت، چونکە ھەولێر بۆ ئێمەی یەکێتی قەڵای کوردایەتیمانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەکێتیبوون شانازییە، ئەم شانازیبوونەش دەپارێزین و لەسەر کاری سیاسی و ماف و ئەرک و کاری ڕێکخراوەیی لە ھەولێر، پاڵپشت و پشتیوان دەبم و ڕێگەش نادەین ھیچ کادرێکی یەکێتی لەسەر کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی کۆسپ و بەربەستی بۆدروستبکرێت، وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا د.ڕێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆشنایی خستەسەر میکانیزمی کاری ڕێکخراوەیی و چۆنێتیی گەشەپێدانی ئۆرگانەکان و پێداچوونەوەیان و بەربەستەکانی بەردەم ڕاپەڕاندنی ئەرکە حزبییەکانی ڕوونکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی…
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share