لە بەغداد تیرۆریستێك بەرلەوەی خۆی بتەقێنێتەوە كوژرا

ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق بەهاوكاریی هێزە ئەمنییەكان لە باكووری بەغداد خۆكوژێكیان كوشت پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای نیشتیمانیی هه‌واڵگریی توانییان تیرۆریستێك بكوژن كه‌ پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو له‌ ناوچه‌ی تارمییه‌، له‌ باكووری به‌غداد به‌رله‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تیمی ئه‌ندازه‌یی پووچەڵكردنەوەی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی، دوای كوژرانی تیرۆریسته‌كه‌، پشتێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كەیان‌ پۆچەڵكردەوە.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە دوادەكەوێت

بابەتی دواتر

گرێبەستی چاڤی بەرشلۆنە دەخاتە بەردەم لێکۆڵینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڵوێستى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڕیاری ڕاگرتنى كارەكانی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ “سەرکەوتنی دیموکراسییەت و سەروەریی بڕیاری دادگا ناوده‌بات”.…
Total
1
Share