عێراق خاوەنی گەورەترین گەشەی ئابورییە لە ساڵی 2022دا

عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە گەشەی ئابورییدا بۆ ساڵی 2022، ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە ڕاپۆرتێکی بانکی دراوی نێودەوڵەتیدا هاتووە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ گەشەی ئابوری بە %3.9 و لە مانگی نیسانەوە نزیکەی پلەیەک گەشەی ئابوریی بەرزبووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سندوقی دراو، تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لەمساڵدا بە 98 دۆلار خەمڵێنراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 85 دۆلار و 5 سەنت لە ساڵی داهاتوودا 2023 دادەبەزێت.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەمساڵ لە دوای عێراق کوەیت بۆ گەشەی ئابوری لە پلەی دووەمدایە کە دەگاتە 8.7%، دوای ئەویش سعودیە لە پلەی سێیەمدایە بە گەشەی 7.6%، دواتر میسر بە 6.6% گەشەی لە پلەی چوارەمدایە، دواتر ئیمارات بە رێژەی 5.1%، جەزائیر بە رێژەی 4.7%، عومان لە پلەی چوارەمدایە 4.4%، فەلەستین 4% و هەریەکە  لە  قەتەر و بەحرەین بە گەشەی 3.4%..

بابەتی پێشتر

ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

بە هۆی بێبەشکردنی کچان لە خوێندن ئەمریکا سزا بەسەر تاڵیباندا دەسەپێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share