یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەمڕۆ، شەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەبارەی دەستپێکی خولی پە یەک و ڕێکارە یاساییەکان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیار لە هەردوو ڕووی بە کۆمەڵ و تاکە کەسییەوە دەرکرا، لەم بارەیەشەوە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردووەتەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7/11/2020 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و ڕاسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- رۆژى شه‌ممه‌ 31/10/2020 یه‌كێتییه‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و راكێشانى تیروپشكى خولى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستانى ئه‌نجامدا، دواى گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كان و دابه‌شكردنى یانه‌كان به‌سه‌ر دوو گرووپ ئه‌م بڕیارانه‌ دران:

أ‌- یانه‌كانى گرووپى یه‌كه‌م ئه‌مانه‌ن: (ئاكرێ، ئاسۆ، خاك، كۆیه‌، شه‌قڵاوه‌ و گاره‌).

ب‌- یانه‌كانى گرووپى دووه‌م ئه‌مانه‌ن: (سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، ئاشتى، ئاڵتون كۆپرى، خانه‌قین و رزگارى).

ت‌- یارییه‌كان به‌ شێوازى خول به‌ دوو قۆناغ (چوون و هاتن) ئه‌نجام ده‌درێت.

پ‌- له‌ هه‌ر گرووپێك دوو یانه‌ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغى كۆتایی.

ج‌- له‌ هه‌ر گرووپێك یه‌ك یانه‌ داده‌به‌زێت بۆ ریزى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان.

ح‌- شێوازى به‌رێوه‌ چوونى یارییه‌كانى قۆناغى كۆتایی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.

خ‌- هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌توانێت (40) یاریزان له‌ لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) پێشكه‌ش بكات.

د‌- له‌ هه‌ر یارییه‌ك پێنج گۆڕانكارى ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ مه‌رجێك به‌ سێ جار هه‌ر پێنج گۆڕانكارییه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ژ‌- له‌ كۆتاییدا دوو یانه‌ بۆ ریزى یانه‌ پله‌نایابه‌كانى كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت.

2- هه‌ر كه‌سێك تواناى دروستكردنى دروشمى هه‌یه‌، ده‌توانێت دروشمێك بۆ خولى نایابى تۆپی پێی كوردستان ته‌نیا بۆ وه‌رزى 2020/2021 دروست بكات و پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان بكات، به‌ مه‌رجێك دروشمه‌كه‌ گوزارشت له‌ خۆپارستن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا بكات.

3- یانه‌كان ده‌توانن له‌ رۆژانى شه‌ممه‌ سه‌ردانى باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى یاریزانه‌كان و ده‌سته‌ى هونه‌رى له‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان په‌سند بكه‌ن، هه‌ر گرێبه‌ستێك له‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان په‌سند نه‌كرابێت له‌ وه‌رزى داهاتوو ئازاده‌ له‌ گواستنه‌وه‌.

4- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى تاقیكردنه‌وه‌كانى تیۆرى و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانى كوردستان، كه‌ پێكهاتوون له‌:

• كرێكار زرار ـ سه‌رۆك

• ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا ـ ئه‌ندام

• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام

• قاسم ساڵح ـ ئه‌ندام

• خاڵس قۆجه‌ ـ ئه‌ندام

5- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى تاقیكردنه‌وه‌كانى تیۆرى و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانى فوتساڵى كوردستان، كه‌ پێكهاتوون له‌:

• عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان ـ سه‌رۆك

• دڵشاد ساڵح ـ ئه‌ندام

• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام

6- تاقیكردنه‌وه‌كانى تیۆرى و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانى كوردستان له‌م كات و شوێنانه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت:

أ‌- ناوبژیوانانى هه‌ولێر و دهۆك له‌ رۆژى سێشەممە 17/11/2020 له‌ كاتژمێر 7:00 ـى به‌یانى له‌ یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى له‌ هه‌ولێر.

ب‌- ناوبژیوانانى كه‌ركووك و موسڵ له‌ رۆژى چوارشەممە 18/11/2020 له‌ كاتژمێر 7:00 ـى به‌یانى له‌ یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى له‌ هه‌ولێر.

ت- ناوبژیوانانى سلێمانى و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رۆژى پێنجشەممە 19/11/2020 له‌ كاتژمێر 7:00 ـى به‌یانى له‌ یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى له‌ هه‌ولێر.

بابەتی پێشتر

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

بابەتی دواتر

سوارێز: بەڵێ، کومان تەلەفونی بۆ کردم و ئەوەی لە بەرشلۆنە ڕوودەدات کێشەی من نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی پێشکەشی لا لیگا کردووە بۆ گەڕاندنەوەى مێسی. پێش ئەوەى بەرشلۆنە گرێبەست پێشکەشی…
Total
0
Share