بەرشلۆنە یەکەم گرێبەستی هاوینەی یەکلاییکردەوە

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، سەرکەوتوو بووە لە یەکلاییکردنەوەی یەکەم گرێبەستی هاوینەی 2023.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا کەتەلۆنییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئیدارەی بارسا لەگەڵ ئیڤان نیدیکا-ی بەرگریکاری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت بە ڕێککەوتنی سەرەتایی گەیشتووە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا لە هاوینی 2023 گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یاریزانە فەرەنسییەکەدا واژۆ دەکات، گرێبەستەکەش بێبەرامبەرە بەو پێیەی ندیکا لە هاوینی داهاتوو هیچ پەیوەندییەکی بە یانە ئەڵمانییەکەوە نامێنێت، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

ندیکا لە پێگەی سەنتەری بەرگریکردن یاریدەکات، جگە لە بەرشلۆنە داواکراوی یانەکانی ئیشبیلیە، ئینتەر میلان، ڕیاڵ بیتیس بووە، چونکە گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە جگە لە مووچەی ساڵانە، هیچی دیکەی تێناچێت.

بابەتی پێشتر

ئەگەر هەڵەی (VAR) نەبووایە ڕیزبەندیی پریمەرلیگ چۆن دەبوو؟

بابەتی دواتر

دوو بەشەخۆراكی دیكە دەدرێن بە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share