ڕیڤاڵدۆ بۆ ڕۆناڵدۆ: لەخشتەیان بردیت، بگەڕێرەوە

دوای پێنج مانگ یاریکردن بۆ یانەی نەسڕی سعوودی بە تێچووی (173) ملیۆن یورۆ لە وەرزێکدا، ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی بەڕازیل داوا لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕیڤاڵدۆ بە ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ڕاگەیاندووە، “تێدەگەم لەوەی هەندێجار یاریزانان بە گرێبەستی خەیاڵیی یانەکانی کەنداو، یاخود یانەکانی شانشینی سعوودیە لە خشتە دەبرێن، دواتر بۆیان دەردەکەوێت ژیان لەو وڵاتە داخراوە و بەو جۆرە ئاسانە نییە کە بیری لێدەکەنەوە.”

هەروەها دەڵێت، “یاریزان لەو قۆناغەدا ڕۆدەچێت لە بیرکردنەوەی نەرێنی، چونکە ئەو پارەیەی وەریدەگریت هەرگیز ژیانی خۆشت بۆ فەراهەم ناکات، لەم ڕۆشناییەوە پێموایە شتێکی باش دەبێت ئەگەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە بۆ مەدرید و لەوێ کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی خۆی بهێنێت.”

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید لاری نییە لە گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بەو مەرجەی وەک نوێنەر، یاخود نێردەی یانەکە دەستبەکاربێت نەک وەک یاریزان.

بابەتی پێشتر

بەشێک لە یاریزانانی تولوز بەهۆی هاوڕەگەزخوازانەوە دوورخرانەوە

بابەتی دواتر

تورکیا چوونە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share