ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه دانوستاندن بکات.
به‌پێی زانیارییه‌کانی که‌ناڵی کواترۆی ئیسپانی، بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دووباره توسکێتس کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری یاریزانان بکات، به‌ڵام پێناچێت ئه‌مجاره‌ش جه‌مسه‌ره‌کان به ڕێککه‌وتن بگه‌ن.
توسکێتس له پێناو ڕزگارکردنی یانه‌ی به‌رشلۆنه له زیانی دارایی و که‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی یانه به‌بڕی ١٩٠ ملیۆن، هه‌وڵده‌دات ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30ی موچه‌ی یاریزانان که‌مبکاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و پێشنیازه‌یه که مێسی و چه‌ند یاریزانێکی گه‌وره‌ی دیکه پێی قایلنین و پێیان وایه، ئیداره‌ی توسکێتس ئه‌و توانا و قورساییه‌ی نییه له ئێستادا کۆبوونه‌وه له‌باره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌کانه‌وه بکات.
زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌کانی بارسا پێیان وایه، کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ستافی توسکێتس دووباره‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیانه له‌گه‌ڵ ستافی بارتۆمیو، داوا ده‌که‌ن ته‌واوی بڕیاره دارایی و کارگێڕییان تاوه‌کو دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ سه‌رۆکی نوێی یانه هه‌ڵبگیرێت.