فیلێکس یانەی دڵخوازی دەستنیشانکردووە

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی، چاوەڕواندەکرێت جواو فیلێکسی پۆرتوگالی لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێبهێڵێت و ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆ کە ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکانە، چەند یانەیەک دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ جواو فیلێکسی پۆرتوگالی واژۆ بکەن، دیارترینیان ئارسیناڵ، مانچستەر یونایتد، ئەستۆن ڤێلا و پاریس سان جێرمانن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جواو فیلێکس لە ئەگەری ڕۆیشتنی لەڕیزەکانی “ڕۆخی بلانکۆس”، پێیباشە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە بکات.

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە مێرکاتۆی زستانی 2023 (مانگی یەک) دەرگای ڕۆشتن بە ڕووی یاریزانە پۆرتوگالییەکەدا دەکاتەوە، لە بەرامبەر واژۆکردنی گرێبەستەکەیدا داوای بڕی 130 ملیۆن یورۆ دەکەن.

بابەتی پێشتر

رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە هەولێر ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

"17 بە 60ی ئێسک شکێن" چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share