پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی “لاوی ئاڵتوونی”

لیستی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی “لاوی ئاڵتوونیی ئەوروپا” بڵاوکرایەوە، جود بێلینگام تاکە یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە ناوی لە لیستەکەدا هاتووە.

بەپێی لیستێکی سەرەتایی کە لەلایەن ” Golden Boy Index”وە بڵاوکراوەتەوە، (100) یاریزان پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی “لاوی ئاڵتوونی 2023 – گۆڵدن بۆی”.

لە نێو لیستەکەدا جود بێلنگامی یاریزانی نوێی ڕیاڵ مەدرید، گاڤی و ئەلیخاندرۆ باڵدی (بەرشلۆنە)، چاڤی سیمۆنز (ئایندهۆڤن) بوونیان هەیە، بەهێزترین پاڵێوراویش جەمال موسیالای ئەڵمانی و ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بایرن میونشنە.

(10) بەهێزترین کاندیدەکان بۆ خەڵاتی لاوی ئاڵتوونی ئەمانەن:

  1. جەمال موسیالا (بایرن میونشن)
  2. جود بێلینگام (دۆرتمۆند – ڕیاڵ مەدرید)
  3. گاڤی (بەرشلۆنە)
  4. ئەنتۆنیۆ سیلڤا (بەنفیکا)
  5. ئەلیخاندرۆ باڵدی (بەرشلۆنە)
  6. چاڤی سیمۆنز (ئایندهۆڤن)
  7. فلۆریان ڤێرتز (بایەر لیڤەرکوزن)
  8. بنجامین سیسکۆ (سالزبۆرگ)
  9. دیڤاین ڕینش (ئەیاکس)
  10. جۆرجیۆ سکالڤینی (ئاتالانتا)

“گۆڵدن بۆی” خەڵاتێکی ساڵانەیە، دەبەخشرێت بە باشترین ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە خوار (21 ساڵ)ەوەیە.

بابەتی پێشتر

یانەکانی سعوودیە کێیان کڕیوە و بە نیازی کێی دیکەن؟

بابەتی دواتر

سوارێز بەهۆی ئازارەوە وازدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شازادەی ڕۆما دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا، فرانچیسکۆ تۆتی لە گەڕانەوە بۆ یانەی ڕۆما نزیکبووەتەوە و ئەگەر هەیە پۆستێکی کارگێڕی وەربگرێت. لە…
زیاتر ببینە

ڕۆمیرۆ موشتەری زۆرە

ئەو ئاستە بەرزەى ڕۆمیرۆ پێشکەشی دەکات کردوییەتییە جێی سەرنجی چەندین یانەى گەورەى جیهانی. بەهۆی ئاستە بەرزەکەى لەگەڵ تۆتنهام…
Total
0
Share