لۆکاشینکۆ: سەرکەوتووبووین لە ناردنەوەی هەزاران کۆچبەر بۆ وڵاتەکانیان

ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیا دەڵێت، سەرکەوتووبوون لەوەی هەزاران کۆچبەر لە وڵاتەکەیان بە ڕەزامەندیی خۆیان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لۆکاشینکۆ ڕایگەیاند، “ئێمە توانیمان باوەڕ بە هەزاران کۆچبەر بهێنین بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ئامادەنین ڕێگە بە دوو هەزار کۆچبەر بدەن یەک سانتیمەتر بچنە خاکەکانیانەوە کە زۆرینەیان خێزان و منداڵن، لەکاتێکدا ئەوان ئێستا لە کامپەکاندا لە دۆخێکی خراپدان”.

وتیشی، ئەگەر ئەو کۆچبەرانەوە لەلایەن وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاوە ڕەتبکرێنەوە، هەوڵدەدەین بە ڕەزامەندیی خۆیان بیانگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەگەریش ئەوان مكوڕبن لەسەر مانەوەیان لە وڵاتی ئێمە، ئێمە یاسامان هەیە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین.

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی بیلاڕوسیا بڵاویکردەوە، لۆکاشینکۆ بەڵێنی بە ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا دابوو کە هەوڵدەدەن وابکەن کۆچبەرەکان بە ڕەزامەندیی خۆیان بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی ڕوسیا لەبارەی ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیاوە قسەدەكات

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارێكی كازمی لەبارەی ئەگەری كەمكردنەوەی بەهای دۆلارەوە هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نوێکردنەوەی سزاکانی سەر فەنزوێلا لە لایەن ئەمریکاوە، نرخی نەوتی بەرزکردەوە. ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی…
زیاتر ببینە

30 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان ڕزگاركران

لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە 30 كۆچبەری سەر بەلەمێكی دارین ڕزگاركران، دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاراستەكردنی تێكدەچێت. بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان…
Total
0
Share