لە ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان عێراق پلەی پێش کۆتایی هەیە

لە ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان عێراق پلەی کۆتایی دەوڵەتە عەرەبییەکان و پلەی پێش کۆتایی جیهانی گرتووە.

بەپێی ریزبەندییەک کە پێگەی Henley passport بۆ بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، “سەنگاپور پلەی یەکەمی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانی هەیە، هاوڵاتییانی لە کۆی 227 دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 192وڵات بکەن، لە دوای ئەویش هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا دێن”.

لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا ئیمارات پلەی یەکەمی هەیە و لە دوای ئەویش قەتەر و کوەیت و بەحرەین و عومان و سعودییە و تونس و مەغریب دێن، بەڵام عێراق پلەی کۆتایی گرتووە و لاوازترین پاسپۆرتی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share