لەم هەفتەیەدا ئەگوێرۆ ماڵئاواییدەکات

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بەوە دەکات، سێرجیۆ ئەگوێرۆ لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەکی یەکجارەکی وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژنامەی “ئیل پریودیکۆ”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەنجامدانی کۆتا پشکنینەکان بۆ دڵی سێرجیۆ ئەگوێرۆی تەمەن 33 ساڵ، دەرکەوتووە ناوبراو ناتوانێت جارێکی دیکە بەهەمان ئاستی پێشوو و تەندروستییەکی باشەوە بەردەوامی بە یاریکردن بدات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگوێرۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەفەرمی ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە و تۆپی پێ دەکات، سەرەڕای ئەوەی زانیارییەکان لەلایەن کەسانی نزیکی هێرشبەرەکەوە تەئکیدی لێنەکراوەتەوە.

ئەگوێرۆ لە هاوینی 2021 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد، بەهۆی ئازاری سنگ و دڵەوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئالاڤێس ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا چەندین پشکنینی بۆکراوە و لە هیچیاندا هەواڵی دڵخۆشکەری پێنەدراوە.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ بە 117 ملیۆن محەمەد سەڵاح دەبەستێتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری كۆچ و كۆچبەران: چوار هەزار كۆچبەری عێراقی لە پۆڵەندا گیریانخواردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێدری کەی دەگەڕێتەوە؟

پێدری دەستی کردەوە بە ڕاهێنان کردن لە ژێر دەستی پزیشکەکاندا پێدری لە قۆناغی پێش کۆتایی چارەسەری پێکانەکەیدایە تا…
Total
0
Share