کوندی یانەیەکی دیکەی هەڵبژاردووە و بە بارسای وتووە (نەخێر)

چوار یانەی گەورە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی جول کوندی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەتلەتیک، لە ئێستادا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، مانچستەر یونایتد و چێڵسی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی جول کوندی، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە دەستپێکردووە.

سەرەتا ئیدارەی بارسا بۆندێکی پێشکەشی ئیشبیلیە کردووە، تیایدا دوو یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە بەرامبەر بەرگریکارە فەرەنسییەکە پێشکەشکراوە، بەڵام مۆنچی بەڕێوەبەری گشتی ئیشبیلیە بەهەموو شێوەیەک پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی ڕەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، کە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد و چێڵسی لەناو هاوکێشەکەدا ماونەتەوە و لە گفتوگۆکردن بەردەوامن، کوندی خەون دەبینێت درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت و بژاردەی یاریکردنی بۆ دوو یانە ئینگلیزییەکەش ڕەتنەکردووەتەوە.

کوندی لە کۆتا چاوپێکەوتندا بە “تێلی فوت”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، ” لە ئیشبیلیە بەختەوەرم، بەڵام دەمەوێت بە ئاستێکی باڵاتر بگەم، با بزانین داهاتوو چی بۆ من هەڵگرتووە”.

ڕۆژنامەی ‘as”ی ئیسپانی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، کۆتا بۆند لە هاوینی ڕابردوو بەبڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کوندی پێشکەشی ئیشبیلیە کراوە، بەڵام ڕەتکراوەتەوە، ئەوەش دەریدەخات کە بەڕێوەبەرانی یانە ئەندەلوسییەکە بە کەمتر لە 70 ملیۆن یورۆ دەستبەرداری نابن.

بابەتی پێشتر

بۆچی لە فەرەنسا باشە و لە بارسا یەکلاکەرەوە نییە؟ گریزمان وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

ئەو شەش یاریزانەی دوای یورۆی 2020 ڕەنگە نەیانبینینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. ئەڵمانیا و لۆوڤ جیادەبنەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا وادەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دای مانشافت ئاشکراکرد. هێشتا سەدای…
Total
0
Share