گرێبەستی چوامینی 116 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ڕیاڵ مەدرید دەكەوێت

گرێبەستی چوامینی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یەكلایی بۆتەوەو تەنها ئاشكراكردنی گرێبەستەكە ماوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان چوامینی بۆ پێنج وەرز پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە و 116 ملیۆن یۆرۆش لەسەر یانە مەلەكییەكە دەكەوێت.

گرێبەستەكەی چوامینی بە 80 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەكرێت لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری.

جگە لەوەش یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت لەسەدا 19ی باجی گرێبەستەكەی چوامینی بدات بەوەش بڕی تێچووی كڕینی ئەو یاریزانە دەگاتە 116 ملیۆن یۆرۆ.

چوامینی تەمەنی تەنها 22 ساڵە و لە هێڵی ناوەراست یاریی دەكات و كێشی 80 كیلۆگرامەو باڵاشی 185 سانتیمەترە.

فەرەنسییە و بە یەكێك لە یاریزانە گرنگەكانی تۆپی پێ لە هێڵی ناوەراست دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

دادگای سلێمانی وەرگرتنی پارەی دادنووسەکان لە هاوڵاتییان هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

دی ماریا لە نێوان یۆڤانتۆس و بەرشلۆنە یەكلایی نەبۆتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share