كۆرۆنا یاریزانێكی تری پاریس سان جێرمانی دوورخستەوە

Lionel Leo Messi 30 – PSG – Neymar Jr 10 – PSG – Mauricio POCHETTINO entraineur PSG – FOOTBALL : Entrainement Paris Saint Germain – Saint Germain en Laye – 13/08/2021 FedericoPestellini/Panoramic PUBLICATIONxNOTxINxFRAxITAxBEL

تیمی پزیشكیی یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرایكرد، دینیس فرانكی-ی گۆڵپارێز تووشی ‏كۆرۆنا بووە و یاریزانەكانی تریش خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.‏

لەماوەی ڕابردوودا هەریەك لە یاریزانان مێسی و دی ماریا و دراكسلەر و دۆناڕوما و ‏پیرێرا بەهۆی كۆرۆناوە لە یانەكە دووركەوتنەوە.‏

پاش چاكبوونەوەی ئەو یاریزانانە، تیمی پزیشكی هەڵمەتێكی تری پشكنینی ئەنجامدا و ‏دەركەوت دینیس فرانكی پۆزەتیڤە.‏

جگە لە فرانكی، هەردوو یاریزان لیۆنێل مێسی و نێیمار لەژێر چاودێریی پزیشكیدان و ‏چوونەتە قۆناغی چارەسەری كۆتاییەوە.‏

پێشبینی دەكرێت مێسی لە هەفتەی داهاتووەوە بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن و نێیماریش ‏دەكەوێتە مانگی شوبات، بەڵام ئەگەر زۆرە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریبكات لە قۆناغی ‏‏16ی یانە پاڵەوانەكان.‏

بابەتی پێشتر

عێراقییەكان لە ڕیزبەندیی پێشەوەی كڕیارانی موڵكن لە توركیا

بابەتی دواتر

پاریس و مباپێ خەریكی نوێكردنەوەی گرێبەستی نێوانیانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share