دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر داهاتووی ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری یونایتد ده‌بێت.

هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ به‌ شکستی سۆڵشایه‌ر ده‌که‌ن و ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێڤه‌رتۆنیان وه‌ک کۆتا تاقیکردنه‌وه‌ وه‌سفکردووه‌.

پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا ڕهێنه‌ره‌ نه‌رویجیه‌که‌ هێنده‌ ڕاهێنه‌رێکی خراپه‌ دووربخرێته‌وه‌؟ یاخود به‌راورد به‌ ڕاهێنه‌رانی پێش خۆی چی کردووه‌؟

به‌پێی داتاکانی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ، ڕاهێنه‌ره‌ نه‌رویجیه‌که‌ چواره‌م ڕاهێنه‌ره‌ له‌ دوای سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن پۆستی ڕاهێنانی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌کان وه‌رده‌گرێت، له‌ چاو سێ ڕاهێنه‌ری پێش خۆیدا هه‌رگیز خراپ نه‌بووه‌، به‌ڵکو نزیکی مۆرینیۆیه‌ و پێش دووانی دیکه‌ش دیکه‌ که‌وتووه‌.

سۆڵشایه‌ر تاوه‌کو ئێستا 101 یاری به‌ڕێوه‌بردووه‌، 55 بردنه‌وه‌، 21 یه‌کسانبوون، 25 دۆڕاندنی تۆمارکردووه‌.

مۆرینیۆ 144 یاری ڕاهێنه‌ری یونایتد بووه‌، 84 بردنه‌وه‌، 32 یه‌کسانبوون و 28 دۆڕاندنی تۆمارکردووه‌.

لویس ڤان خال 103 یاری یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی به‌ڕێوه‌بردووه‌، 54 بردنه‌وه‌، 25 یه‌کسانبوون، ٢٤ دۆڕاندنی تۆمارکردووه‌.

داڤید مۆیس که‌متر له‌ ڕاهێنه‌رانی دیکه‌ له‌ پۆسته‌که‌دا به‌رده‌وامبووه‌، 51 یاری به‌ڕێوه‌بردووه‌، 27 بردنه‌وه‌، 9 یه‌کسانبوون، 15 دۆڕاندنی تۆمارکردووه‌.

به‌کۆی گشتی داتاکان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ سۆڵشایه‌ر به‌پێی داتا نزیکی مۆرینیۆیه‌ و له‌ ڤان خالی هۆڵه‌ندی و مۆیسی سکۆتله‌ندی باشتره‌، نێوه‌ندی ڕێژه‌ی بردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا 54 ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی ڕیاڵی بێ هیوا کرد

مباپی هێرشبەری فەرەنسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەى پاریس بەرەو باشتر دەچن. ڕۆژنامەکانی فەرەنسا جەخت لەوە دەکەنەوە کە مباپی بە…
Total
0
Share