بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان پێده‌درێت.

ڕیگیلۆن له‌ سه‌رده‌می جولین لوپێتیگی بۆ پێکهاته‌ی یه‌که‌می یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رزکرایه‌وه‌ و توانی ئاستێکی ناوازه‌ پێشکه‌شبکات، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ی زینه‌دین زێدان به‌رگریکاره‌ هه‌ڵکشاوه‌که‌ پشتگوێخرا و به‌ خواستن ڕه‌وانه‌ی یانه‌ی ئیشبیلیه‌ کرا، له‌ هاوینی 2020یش به‌ فه‌رمی ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنه‌درا و به‌بڕی30 ملیۆن یورۆ فرۆشرایه‌ یانه‌ی تۆتنهام.

ڕۆژنامه‌ی ئیل کۆنفیدینسیاڵی ئیسپانی له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاویکردووته‌وه‌، که‌ له‌ ڕابردوودا ڕیگیلۆن له‌ پێکهاته‌ی لاوانی ڕیاڵ مه‌درید ” کاستیا” له‌ ژێر چاودێری زینه‌دین زێدان یاریکردووه‌، له‌هه‌مان کاتدا لوکا زێدانی کوڕی ڕاهێنه‌ریش له‌ پێکهاته‌ی لاواندا بوونی هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ په‌یوه‌ندیان خراپ بووه‌ و چه‌ند جارێکیش ڕوبه‌ڕوی یه‌کدی بوونه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ زێدانی باوک گرنگی به‌ به‌رگریکاره‌ ئیسپانییه‌که‌ نه‌داوه‌ و له‌ ڕاستیدا بۆ ڕازیکردنی دڵی لوکای کوڕی له‌ پێکهاته‌ی یه‌که‌می شاهانه‌ پشتی پێنه‌به‌ستووه‌.

ڕۆژنامه‌که‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌، که‌ له‌ ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی زێدان یاخود ماڵئاواییکردنیدا، ڕیگیلۆن له‌ ئینگلته‌راوه‌ له‌سه‌ر ده‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌درید و ڕه‌نگه‌ هه‌موو هه‌وڵێکبدات جێگه‌ی مارسێلۆ بگرێته‌وه‌ و کاربکاته‌ سه‌ر ڕاهێنه‌رانی داهاتوو، که‌ چیتر پشت به‌ فێرلاند مێندی نه‌به‌ستن، ئه‌و یاریزانه‌ی زێدان متمانه‌ی پێبه‌خشیوه‌.

به‌پێی به‌ندێک له‌ بۆندی واژووکراوی نێوان ڕیاڵ و تۆتنهام بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕیگیلۆن، یانه‌ی شاهانه‌ له‌هه‌ر وه‌رزێک تاوه‌کو هاوینی 2022 ده‌توانێت به‌بڕی 41 ملیۆن یورۆ کوڕه‌ نازداره‌که‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

مێژووى ململانێکانى نێوان پارتى و پەکەکە

بابەتی دواتر

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاریی پاڵاواتنەكانی مۆندیالی 2022 دەكات. ئەرجەنتین لە…
Total
0
Share