چوار یاریزان لەلایەن چاڤی-یەوە پشتگوێدەخرێن

دوای ئەنجامدانی دوو یاریی وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز نەیتوانیوە پێگەی سەرەکی بە چەند یاریزانێک ببەخشێت، پێشناچێت لە داهاتوودا گرنگییان پێبدات.

یەکێک لەو یاریزانانە ساموێل ئومتیتی-ی بەرگریکاری فەرەنسییە، تاوەکو ئێستا لەگەڵ چاڤی یەک خولەکیش یاریینەکردووە، بەرامبەر بەنفیکا و ئیسپانیۆل پشت بەتواناکانی ڕۆناڵد ئاراوخۆ بەستراوە، وەک یەدەگیش ڕاهێنەرەکە یاری بە ئیریک گارسیا کردووە.

لوک دی یۆنگ، هێرشبەری هۆڵەندی، یەکێکی دیکەیە لە پشتگوێخراوەکان، کە پێشوەخت چاڤی داوای دەستبەرداربوونی کردووە لە وادەی گواستنەوەکانی زستانی 2022.

سێیەم یاریزان ڕیکی پوجی ئەستێرەی لاوە، ئەو یاریزانە لەلایەن کومانەوە گرنگی پێنەدرا، بەڵام سەرچاوە کەتەلۆنییەکان پێیانوایە چاڤی بەهەمان فەلسەفە و بیرکردنەوە بەردەوامدەبێت و گرنگی بە لاوە بەهرەدارەکەی لاماسیا نادات.

چوارەم و کۆتا یاریزان فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلییە، سەرەڕای ئەوەی بەرامبەر ئیسپانیۆل 20 خولەک یاریکردووە، بەڵام ئەگەر بیرکردنەوە و گرنگیپێدانی چاڤی بەشێوەی ئیستا بەردەوامبێت، ئەو یاریزانەش لە بەرشلۆنە جێگەی نابێتەوە.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ لەبارەی مانچستەر یونایتدەوە بێدەنگیی شکاند

بابەتی دواتر

بۆچی مانچستەر یونایتد ناگەڕێتەوە لوتکە؟ زڵاتان وەڵامدەداتەوە..‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share