یوڤانتۆس بۆندی یاریزانێکی هەڵدەوەشێنێتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن، بۆ ڕزگاربوون لە ئارۆن ڕامسی-ی وێڵزی و ئەو مووچە بەرزەی بەدەستیدەهێنێت.

ماڵپەڕی “کالچیۆمیرکاتۆ” ئاشکرایکردووە، یانە زەبەلاحەکەی شاری تۆرینۆ بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێت بۆ فرۆشتنی ئارۆن ڕامسی، یاخود ڕەوانەکردنی بۆ یانەیەکی دیکە بەهەر شێوازێک بێت، بۆ ئەم مەبەستەش ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، چونکە یاریزانەکە ساڵانە بڕی 8.4 ملیۆن یورۆ وەک مووچە بەدەستدەهێنێت، ئەو نرخەش بۆ یانە داواکارەکان بەرزە و دابینناکرێت.

بەم هۆیەوە، بەڕێوەبەرانی بیانکۆنێری بیریان لەوەکردووەتەوە بۆندی ناوەندکارە وێڵزییەکە هەڵبوەشێننەوە، تاوەکو بتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، هەروەها لە یانەی نوێ مووچەی ساڵانەی نوێی بۆ دەستنیشانبکرێتەوە.

ڕامسی تەمەن 30 ساڵ لەم وەرزەدا لەکۆی خول و پاڵەوانێتییەکان بەشداریی پێنج یاری کردووە، تەنها لە یەک ڕووبەڕووبوونەوەدا سەرەکەی بووە، واتا ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری نوێ پشتی پێنەبەستووە و لەهەمان کاتدا یەکێکە لەو یاریزانانەی یاریکردنیان بۆ یانەکە لەسەر ئاستی مووچە هاوشێوەی یاریزانێکی گرنگی وەک دیبالا، یاخود کوادرادۆیە.

بابەتی پێشتر

مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ماراسۆنی شەنگهای بەهۆی کۆرۆناوە دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share