وەزیرانی دەرەوەی G7 داوا لە ئێران دەکەن چالاکییەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی ڕابگرێت و گفتوگۆکانی ڤیەننا بکاتە دەرفەتێک بۆ ڕێککەوتنێكی نوێ.
له ڕاگهیهندراوێكدا وهزیرانى دهرهوهى G7 ئاماژهیان بهوهكردووه، “پێشوازی لە گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکەین بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنه ئهتۆمییهكه، دەبێت ئێران چالاکییەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییهكانى ڕبگرێت”.
لەو نێوەندە، لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی، “گفتوگۆکانی ڤیەننا دوایین دەرفەتە بۆ ئێران تاوەکو بەشێوەیەکی جددی بەشداری لە گفتوگۆکاندا بکات”.
لاى خۆیهوه عەلی باقری جێگری وهزیری دهرهوهى ئێران، كە سەرۆكایەتیی شاندی وڵاتەكەی دەكات لە گفتوگۆی ئەتۆمی، بە میدیاكانى وڵاتهكهى وتووه، ”بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی و گرنگ هەبووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی گفتوگۆکاندا تەنانەت ڕێکكەوتنیش نەبووە لەسەر ئەوەی گفتوگۆ لەسەر چ بابەتێک بکرێت”.