ئەمریكا 16 بنكەی سەربازی لە وڵاتێكی دراوسێی عێراق دەكاتەوە

هاوكاتی كشانەوەی لە عێراق، ئەمریكا 16 بنكەی سەربازی لە ئوردن دەكاتەوە و توێژەرێك دەڵێت، بۆ قەرەبووكردنەوەی كشانەوەیەتی لە عێراق و دەیەوێت ئامادەبێت بۆ هەر ئەگەرێك.

محەمەد ئەحمەد ڕۆسان توێژەری كاروباری سیاسی و ئاسایشی ئوردنی دەڵێت، ئەمریكا 16 بنكەی سەربازی لە ئوردن دامەزراندووە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە “ئەو زیانە قەرەبووبكاتەوە” كە لە عێراق دووچاری بووە.

بەپێی وتەی ڕۆسان، ئەو بنكە سەربازییانەی ئەمریكا بەمدواییانە لە ئوردن دایمەزراندوون، بەپێی ڕێككەوتن بوون و شوێنەكانیان لە ڕۆژنامەی فەرمیی ئوردندا بڵاوكراونەتەوە، ژمارەیان لە 16 كەمتر نییە و ئەوەش پێشێلكردنی سەروەریی ئوردنە.

ئەو توێژەرەی كاروباری سیاسی و ئاسایش لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و ڕایگەیاندووە، ئەمریكا دەیەوێت لەڕێگەی بنكە سەربازییەكانی ئوردنەوە، ئامادەیی هەبێت بۆ مامەڵكردن لەگەڵ هەر پەرەسەندنێكی سەربازی كە لە ناوچەكەدا بێتەئاراوە، بەتایبەت دوای كشانەوەی لە عێراق.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە بەپێی ڕێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكا و ئوردن، هیچ كارمەندێكی سەربازی و ئاسایشی ئوردن ڕێگەپێدراو نییە بەبێ مۆڵەت بچێتە ئەو بنكانەی ئەمریكاوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا پشتگیریی تەواوی ڕێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچلۆتی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیك بلباو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share