وێنەکان لە ئاسمانەوە ئامادەبوونی ئێران بۆ هەڵدانی مانگی دەستکرد پیشاندەدەن

ژمارەیەك وێنەی مانگە دەستكردەكان ئەوە پیشاندەدەن، ئێران هاوكات لەگەڵ ‏دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان و بەڕێوەچوونی گەڕێكی دیكە، دەیەوێت مانگێكی ‏دەستكرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بكات.‏

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی ئاشکرایکردووە، ئێستا ئێران چوار موشەکی ئامادەیە بۆ ‏هەڵدان بەرەو بۆشایی ئاسمان، ئەو ئامادەکارییەش لە بنکەی ئاسمانیی “ئیمام ‏خومەینی”یەوە تەواو بووە.‏

هاوکات ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، لەگەڵ بڵاویکردنەوەی بەڵگەوێنەیەکی بنکەی ‏ئاسمانیی “ئیمام خومەینی” کە لە ئاسمانەوە گیراوە، دەڵێت، “ئێران ئامادەی هەڵدانی مانگە ‏دەستکردەکەیەتی”.‏

بنکەی ئاسمانیی “ئیمام خومەینی” دەكەوێتە بیابانێکی پارێزگای “سمنان” لە ٢٤٠ ‏کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران.‏

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی پێشتر ڕایگەیاندبوو، “چوار موشەکی دروستکراوی ناوخۆیی و ‏کەرەستەکانی هەڵدانی مانگی دەستکرد ئامادەیە و گەیشتووەتە بنکە ئاسمانییەکە.‏

ماوەی دوو ساڵ دەبێت ئێران ئامادەی هەڵدانی مانگی دەستکردە، ئێستا ئاژانسە ‏هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرایدەکەن “جگە لە مانگی دەستکردی (ظفر دوو)، (ناهیدی ‏یەک و دوو)ش ئامادەی هەڵدانن”.‏

بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان و ئیسرائیل دەیانەوێت ئاستی دەستگەیشتنی ئێران بە مانگی ‏دەستکرد و توانا مووشەکییەكەی سنووردار بکرێت، چونکە ترسیان هەیە توانای هەڵدانی ‏مانگی دەستکرد بەکاربهێنرێت بۆ مووشەکی ئەتۆمی.‏

پێشتر چەند جارێك ئێران هەوڵی هەڵدانی مانگی دەستكردنی داوە بۆ جێگیركردنی لە ‏بۆشایی ئاسمان، بەڵام سەركەوتوو نەبووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران: ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجامدەدرێن

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت. تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئـ.ـێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن…
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: قوربانییەکانی هەسەدە بەرزدەنرخێنین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایگەیاند، پێشوازیی لە رێککەوتنی هەمەلایەنەی هـ.ـەسـ.ـەدە و حکومەتی سوریا دەکەین. ئەوەش هاتووە، “سوپاسی…
Total
0
Share