ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگه‌یه‌ندرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com)ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندیى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاشیگەیاندووە، ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

بابەتی پێشتر

تەرمی 27 کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە دۆزراوەتەوە + بەڵگە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ و چێڵسی براوەی هەفتەی 16ی پریمەرلیگ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share