(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ و چێڵسی براوەی هەفتەی 16ی پریمەرلیگ بوون

یانەی لیڤەرپوڵ لەیاریگای ئانفێڵد ڕۆدز ڕووبەڕووی یانەی ئەستۆن ڤێلا بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە ئانفێڵد ڕۆدز میوانداریی یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی “ڕێدز” کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکی 67 بەلێدانی سزا لەلایەن محەمەد سەڵاحەوە تۆمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە یانەی چێڵسی لەیاریگای خۆیدا بە ئەنجامی (3-2) بردنەوەی بەرامبەر لیدز یونایتد تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، لیڤەرپوڵ بەکۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا جێگیربوو، هەروەها یانەی چێڵسی بەکۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی سێیەمدا جێگیربوو.

 

کورتەی یاریی نێوان ئارسیناڵ (3-0) ساوزامپتن:

 

 

بابەتی پێشتر

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی دواتر

زیندانییەکی کورد پێش لەسێدارەدانی گۆرانی دەڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share