تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە و داوادەكات لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم رێنماییە زانستیانە جێبەجێبكرێن

رێنماییەكان بریتین لە:-

1.سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت كە رێگە پێدراون وپزیشكی ڤێتێرنەری سەرپەرشتیدەكات.

2. لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یاخود پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەك ( دەستكێش، جزمە ،سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەمووچاو ) بەكاربهێنن.

3.نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لە دەورە سەربڕەكە (قەساب) وە نابێت هاوكاریی بكەن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشتەكەدا.

4. بەبێ دەستكێش مامەڵەكردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكەن دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچەپارچە بكە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.

5.لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت .

6. بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەكردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنان

7. پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێسەردەبڕێت و بە تایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی كلۆریین (بلیچ- موعجیزە) روونكراوە..

8. باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەڵ بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە پلەی 4- 8 پلەی سەدی هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەیەكی نییە و سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .

9. ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێرووی تری هەبوو باشتر وایە نەیكڕیت یان سەری نەبڕێت بو دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەرببوون ئەم نەخۆشییە لە نێوان ئاژەڵەكان دەگوازرێتەوە و بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێرووەكانی كەلەسەر ئاژەڵەكان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەكەوە دەگوازرێتەوە .

تۆپ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند…
Total
0
Share