شۆفێرێک دوو ماتۆڕسکیل دەشێلێت و دواتریش لێدانیان دەکات

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەرووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێك دوو ماتۆڕسكیل دەشێلێت، دواتر شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینەكەی هێرش دەکەنە سەر هەردوو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە و لێیاندەدەن، لەئێستاشدا هەردووكیان دەستگیرکراون.

لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بڵاویكردەوە، “پاش ئەوەی لە رووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس) دوو ماتۆڕسكیل دەشێلێت، دواتر شۆفێرەكەی و سەرنشینەكەی لە هەردوو شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەیان داوە و هەڵاتوون”.

دەشڵێت،”پاش ئەوەی لەلایەن هەردوو شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە سكاڵا تۆماركرا دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی زانیاری و دیاریكردنی شوێنەكانیان لەلایەن هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مكافحە) شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینەكەی دەستگیر كران”.

پۆلیسی راپەڕین رایگریاندووە، هەردوو تۆمەتبارەكە دانیانناوە بەتاوانەكەیاندا، هەردووكیان راگیراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و هەردوو ماتۆڕسكیلەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: تا ئێستا هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەهاتووەتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرگیز نەوەی نوێ بۆچوونی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکاندا نەبووە لە پرسە…
Total
0
Share