تەرمی 27 کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە دۆزراوەتەوە + بەڵگە

دەزگای لوتکە ڕایگەیاند ڕایگشتی ئاگادار دەکەیەنەوە کە لە ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی مانگی ڕابردوو 27 کۆچبەری نایاسایی تەرمیان لەلایەن هێزی دەریاوانی فەرەنسی دۆزراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، دەزگای لوتکە دەڵێت، ” بەمەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی لەو ڕووداوەدا بوون و لەلایەن پزیشکی دادی لیل و پۆلیسی کاڵاس و دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران زانیاریەکان تۆمار کراون بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

وەرگرتنی سامپڵ لە کەسوکاری  یەک کۆچبەری کورد لە فەرەنسا (پزیشکی دادی لیل)

وەرگرتنی سامپڵ لە کەسوکاری (18) کۆچبەری کورد لە سلێمانی  (دەزگای لوتکە )

هاوکات لەو 18 سامپڵەی لە لایەن دەزگای لوتکەوە لە کەسوکاری کۆچبەر وەرگیراوە وفایلی بۆ کراوەتەوە یەک کۆچبەریان هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

دەزگای لوتکە و پزیشکی دادی لیل ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە هەر هاوڵاتییەکی کورد و عێراقی کە گومان دەکات کەسوکار و ڕۆڵەکانیان لەو ڕووداوەدا بێت بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە دەزگای لوتکەوە بۆ دیاری کردنی چارەنوسیان.

ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردوو بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئاوی ئینگلیز ژێرئاو کەوت و 30 کۆچبەر بوونە قوربانی.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن جیاوازیی لەگەڵ دۆرتمۆند کردە شەش خاڵ

بابەتی دواتر

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share