(ڤیدیۆ) بایرن جیاوازیی لەگەڵ دۆرتمۆند کردە شەش خاڵ

ئەمشەو شەممە، یانەی بایرن میونشن یاریی هەفتەی 15ی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یانەی ماینز ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

بایرن میونشن لە ئالیانز ئارینا لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 15ی بوندس لیگا میوانداریی ماینزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی باڤارییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بایرن لە خولەکەکانی 53، 74 لەلایەن کینگسلی کومان و جەمال موسیالاوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ماینز لە خولەکی 22 لەلایەن کەریم ئونیسیۆوە تۆمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (1-1) یەکسانبوونی بەرامبەر بوخوم تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 37 و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ دۆرتمۆند بۆ شەش خاڵ فراوانکرد.

بابەتی پێشتر

بەم نزیکانە ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

تەرمی 27 کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە دۆزراوەتەوە + بەڵگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share