هاتنی سەرۆک کۆمارێکی دیکەی ئێران و بەردەوامی کۆڵبەر کوشتن

ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە بەردەوام هەواڵی کوشتن و گیان لە دەستدانی کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکرێتەوە، ئێستاش لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاتنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئێران نەیتوانی هەواڵی کوشتنی کۆڵبەرەکان لە سنورەکانی ڕۆژهەڵات بشارێتەوە.

ئەحمەدی نەژاد و حەسەن ڕۆحانی لە دوو خولی سەرۆکایەتیاندا لە ئێران بەردەوام بەڵێنی چارەسەری کێشەی کۆڵبەریان دەدایە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لەسەردەمی هەردوو سەرۆک کۆمارەکەشدا کوشتنی کۆڵبەران بەردەوامی هەبوو.

لە چوار ساڵی کۆتایی دەسەڵاتی حەسەن ڕۆحانیدا 274 کۆڵبەر و کاسپکار لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

حکومەتەکەی حەسەن ڕۆحانی هەوڵێدا لە ڕێگەی کردنەوەی ناوچەی بازرگانی ئازادەوە هەلیکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕەخسێنێت، بەڵام ئەوە بە کرداری نەکەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و کۆڵبەری بەردەوامبوو و لەگەڵ ئەوەش کوشتنی کۆڵبەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەواڵی ماڵپەری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بوو.

دوێنێ ئیبراهیم رەئیسی، دەنگی زۆرینەی هەڵبژاردنەکانی 18ی ئەم مانگەی بە دەستهێنا و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەدا، هەواڵی کوشتنی کۆڵبەرێک لە نزیک بانە بڵاوکرایەوە.

هێزە ئەمنییەکانی جێگر لە بنکەی سەربازیی هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لە کۆڵبەرێک بەناوی “سەعدون ئەحمەدی” کردووە و کوشتوویانە.

لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمارێکی دیکەی ئێراندا، هێشتا دیاردەی کۆڵبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک خۆیەتی و بەهۆی خراپی باری ئابوری دانیشتوانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتەوە، پێدەچێت کۆڵبەری زیاتر لە ساڵانی پێشوو بەردەوامی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی یەكێتی و یەكگرتوو: هەوڵەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان بە تایبەت دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران بخرێنەگەڕ

ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای یەكێتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی…
Total
0
Share