بڕیارە سبەینێ بەغداد 200 ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران داواكاریی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی، بڕیارە سبەینێ پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان.
دیار نییە 200 ملیارەكەی ەئم مانگە كۆتا جارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و بە كۆتاییهاتنی ئەمساڵ كۆتایی بێت، یان بەردەوام دەبێت تا پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی ساڵی 2022.
لەدوای پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، مانگانە بەغداد بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت وەك بەشەبودجەی هەرێم، حكومەتی هەرێمیش بۆ دابەشكردنی مووچە بەكاریدەهێنێت.